بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە ڕووسیا ڕایگەیاند:پێوەندی ئێران و ڕووسیا ستراتیژیکە و ئێستاکە کە لە ئاستی نێودەولەتی گۆڕانکاری بەربڵاو لە ئارادایە، پێویستە کە گفتوگۆی نێوان ئێمە و دەوڵەتی ڕووسیا و دۆستەکانی ترمان وەکوو چین ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوە بە دەربڕینی هوا سەبارەت بە ئەنجام ئەو سەفەرە، جەختی کرد: پێوەندی دوولایەنە، پرسەکانی هاوپەیوەند بە ناوچەکە و ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەوەری گفتوگۆکان لە ئەو سەفەرە دەبێت.
زەریف هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە مارسی ساڵی داهاتوو بیستەمین ساڵی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ڕووسیایە؛ ئایا ئێران بەرنامەیەکی بۆ درێژ کردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە هەیە؟ وتی: درێژ کردنەوەی ڕێککەوتنەکە تاوتوێ دەکرێت و ئەگەر دۆستە رووسییەکانی ئێمە ئامادە بن ڕێککەوتنێکی درێژخایەنی دیکە بکەین، ئێمە تاوتوێی دەکەین.
342/